خوازیارانى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەتوانن سودمەند بن لە بەرنامەى سکۆلەرشیپى حکومەتى عێراق
لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCED)، سەر بە سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدرال پێشکەشکردن بۆ بەرنامەکانی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە دەرەوەى وڵات بۆ ساڵى (٢٠٢٥) رادەگەیەنێت کە ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى (١/ ٢/ ٢٠٢٥) دەستیپێکردوە.
هەر کەسێک ئارەزوی پێشکەشکردنی هەیەو مەرجەکانی ئەم بەرنامەیەی تیادا بەرجەستە دەبێت، پێویستە دۆکیۆمێنتەکانى لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە پێشکەش بکات.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: