Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکان لەلایەن Clarivate WoS InCites پێشکەوتنی ئەکادیمی بەرچاو لەسەرئاستی زانکۆکانی عیراق و کوردستان بەدەست دەهێنێت 

لەچوارچێوەی گەشەساندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بورای رانکیندا و لە نوێترین ڕاپۆرتی Clarivate WoS InCites کە لە 31ی 1ی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کە تایبەتە بە ژمارەی سایتەیشنی زانکۆکان بە پێێ ئەو توێژینەوانەی کە بڵاو کراونەتەوە لەو گۆڤارانەی کە سەر بە  Clarivate ن، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕیزبەندی بەرچاوی بەدەستهێناوە:

١. پلەی نۆزدەهەم لە نێوان سەرجەم زانکۆکانی عێراق.

٢. پلەی حەوتەم لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

٣. پلەی پێنجەم لە نێوان زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەم ریزبەندییە  پێشکەوتنی ئەکادیمی وئاستی توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەخاتە ڕوو لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی.