Back

کۆرسێکی تایبەت بە خۆئامادەکردن بۆ بازاڕی کار

سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (STEP Iraq) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی (STEP UK).

کۆرسێکی تایبەت لە بواری سەرکردایەتی، نوسینی C.V، تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار، بەڕێوەبردنی کات و کاری تیمدا؛ دەکاتەوەکە بابەتاکانی کۆرسەکە:

١)  سەرکردایەتی کردن (گەڕان بەدوای ئەوەی کە کام جۆر لە سەرکردەیت)

٢)  لێهاتووی پەیوەندیکردن  (بنیادنانی زانیاریەکانت لە پەیوەندی کردندا)

٣)  بنیادنانی تیم (تێگەشتن لە گرنگی هاوبەندی و هاوبەشیکردن)

٤) داکۆکیکردن و پلاندانانی کار (پلاندانی گونجاو لەگەل داکۆکیکردن بۆ پێداویستیەکان)

٥) بەڕێوەبردنی کات (فێربونی تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی کات)

٦) نوسینی سیڤی (فێربونی ئەوەی چۆن ئەزمونی ژیانت بخەیتە سیڤیەکەتەوە)

٧) هونەرەکانی چاوپێکەوتن (فێردەبیت چۆن لێهاتووی پەیوەندیکردن بەکاربهێنیت بۆ خۆ پێشکەشکردن بە باشترین شێوە)

٨) جێبەجێکردنی پرۆژەی کۆمەڵایەتی ( فێردەبیت چۆن چالاکیەکی خزمەتی کۆمەڵگە ڕێکبخەیت و ئەنجامی بدەیت و  چاودێری بکەیت هەروەها ئەو ئامرازانەی پێویستن بۆ داکۆکیکردن)

هەمو بابەتەکانی کۆرسەکە گرنگ دەبێت بۆ داهاتوت وە ئەو لێهاتوییانەت پێدەبەخشێت کە چۆن بتوانیت برەو بە تواناکانی خۆت بدەیت و کار لەگەڵ کەسانی تردا بکەیت، خۆت ئامادە بکەیت بۆ بازاڕی کار.

  • ئەم خولە ماوەی ٤ هەفتە دەخایەنێت و هەفتانە ٢ وانە دەخوێنرێت بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر، خولەکە لەناو ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)لە کەمپی کۆلێژە تەکنیکییەکانی چوارچرا بەڕێوەدەچێت.
  • ڕێژەی بەشداریکردن سنوردارە.
  • لە کۆتایی خولەکەدا بەشداربوو بوانامەی تایبەت بە کۆرسەکە بەدەست دەهێنێت.

تێبینی: بەشداریکردن تەنها بۆ خۆێندکاران و تازە دەرچوەکانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانیە.

ناو تۆمارکردن لەڕێگەى ئەم لینکەوە دەبێت:

یان ئەم (QR) سکان بکە: