سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یەکەمین پێشانگەی کاری خوێندکارانی په‌یمانگەی تەكنیكی به‌كره‌جۆ لە ساڵی نوێ‌دا کردەوە
به چاودێری و ئاماده‌بونی پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ژمارەیەک لە ڕاگری کۆلێج و پەیمانگەکان و لێپرسراونی حکومی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕێككه‌وتی 21 كانونی دووه‌می 2025 ، سەرۆکی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، پێشانگەی کاری خویندکارانی بە درووشمی (به‌هره‌و تواناكان له سایه‌ی زانست‌دا به‌هێزتر ئه‌بێت) لە په‌یمانگەی تەكنیكی به‌كره‌جۆ کرده‌وە، کە بەرهەم و هەوڵی خویندکاران بوو لە پراكتیزه‌كردنی به‌هره‌كانیان و ئه‌و وانانه‌ی كه خوێندویانه.
له پێشانگاكه‌دا به سه‌رپه‌رشتی مامۆستاكانیان، خوێندكاران نمایشی چه‌ندین جۆری نه‌مام و ئیشی ده‌ستی و به‌رهه‌می خۆماڵی و خواردنی له قتونراوکردبوو لەگەڵ خستنە رووی چه‌ندجۆرێک هه‌نگوین و زه‌یته‌كان.
خوێندكاران هیوایان خواست له‌م جۆره چالاكیانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت، چونكه سودێكی بێ هاوتایان پی ئه‌گه‌یه‌نێت و ئه‌توانن له پاشه ڕۆژ سودی لێ ببینن و هاوكارییان بێت له درێژه‌دان به به‌هره‌كانیان؛ تا له ڕێیه‌وه خوێندكاران باشتر به‌ره‌و پێش بچن و هه‌لی كاریان به ئاسانتر بۆ بڕه‌خسێت.