سەرۆك بافڵ تاڵەبانی پێداویستیەکانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابینكرد
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەسەرپەرشتی ( د.هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ) پێداویستیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابینکران.
ڕۆژی یەك شەممە ١٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥؛ (پ.ی.د. بەختیار عبید شریف ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا بە ئامادەبونی چەند دەزگاییەکی میدیایی سوپاسی سەرۆك بافڵ و د.هاوڕێ دارۆی شێخ نوری کرد لە پای هاوكارییە بەردەوامەكانیان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەکانی هۆڵەکانی وانە ووتنەوە و بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دابینکردنی پێداویستییەکانی مانەوەو رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خوێندکاران لە سەرجەم بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژو پەیمانگەکانی سەربەزانکۆمان؛ کە پێکهاتبون لە( ٥٠ ئامێری گەرم کەراوە، ٥٠ تەباغ، ٣٦جل شۆر، ٢٥٠ کورسی موحازەرات بۆ هۆڵەکانی خوێندن، ١١ داتاشۆو، زیاتر لە ١٠٠ دۆشەک و پێداویستی مانەوە بۆ خوێندکار لەبەشەناوخۆییەکان زیاتر لە پەنجالۆکەر بۆ بەشە ناوخۆی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی).
ئەو پێداویستیان و هاوکات بۆماوەی ٣ساڵ زیاترە لەپێش دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن نۆژەنکردنەوەی بینای بەشەناوخۆییەکان و دابینکردنی سەرجەم پیداویستیەکانی مانەوە بۆ خوێندکاران لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەستۆ دەگرێت.
هەروەها بۆیەکەمین جار هۆڵی خوێندنەوەو دابینکردنی کتێبخانەیەک بۆ بەشەناوخۆیی کچان، نۆژەنکردنەوەی بینای پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ کە ئەگەر نۆژەن نەکرایەتەوە مەترسی لەسەر گیانی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان دەبوو؛ وا بونیادنانی بینایەک بۆ گەنجینە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەبۆیەکەمین جارە ئەو گەنجینەیە بونیاد دانرێت.
لەدرێژەی ووتەکانیدا هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و خەمخۆری بۆ خوێندکاران و گرنگیدان بە پرۆسەی خوێندن لە کەرتی خوێندنی باڵادا بەرزنرخاند.
(پ.ی.د. بە ختیار عبید شریف) بەناوی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و خوێندکاران و مامۆستایانەوە زۆر سوپاسی سەرۆک ( بافڵ ) و ( د.هاوڕێ دارا شێخ نوری ) یان کرد بۆ دابینکردن و هاوکاریەبەردەوامەکانیان بۆ زانکۆ وناوەندەکانی خوێند و بەشەناوخۆییەکان ،دووپاتی کردەوە ساڵانە هاوکارییەکانیان بەردەوامە و پاڵپشتیەکی باش بوون بۆ پرۆسەی خوێندن و ناوەندە زانستیەکان بەتایبەت لەکاتی قەیرانە دارایەکان .
هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەیەکدا باسی لەجوهد و هەوڵەبەردەوامەکانی ( پ.د.هوشیار عبداللە عزیز ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کرد کەبەردەوام لەسەرخەت بووە بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی .
شایەنی باسە خوێندکارانی زانکۆ لای خۆیانەوە سوپاسی سەرۆک بافڵ و د.هاوڕێ دارۆ شێخ نوریان کرد بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان لە هۆڵەکانی خوێندن و بەشەناوخۆیان .