سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی ؛ کۆرسی نێودەوڵەتی (Mobile Application Development) ئەنجامدا کە ماوەی ٣ ڕۆژی خایەنێت. کۆرسەکە تایبەت بوو بە خوێندکارانی هەریەک کۆلێژی ئینفۆرماتیک و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر بە بە دوو گرووپ ڕاهێنانیان وەردەگرت.کۆرسەکە لەلایەن (Alex Wong) لە ڕۆژانی ١٤- ١٥ – ١٦/ ١/ ٢٠٢٥ وترایەوە و 55 خوێندکار بەشداریان تێداکرد.
لە لایەکی ترەوە دوا نیوەڕۆی ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥⁄١⁄١٦، لە ژێر ناونیشانی “دەستکردن بە خەون بینین” (Getting Started to dream) بە ڕاهێنەرایەتی (ڕیچارد هارپەر)ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە دوو کاتی جیاوازدا بەشداری پ.د. دیاری علی محمد ئەمین ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی زانستی کۆمپیوتەر و بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار و سەرۆکی بەشە زانستیەکانی هەر دوو پەیمانگا و مامۆستایان و خوێندکاران لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (N2N)ی ئەمریکی بە ناونیشانی “دەستکردن بە خەونبینین” ئەنجامدا.



