Back

بە سەرپەرشتيى پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەى ئاسایيی ئەنجومەنى زانکۆ لە ساڵی نوێدابەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى ٨ى کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بە سەرپەرشتيى پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونى ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەى ئاسایيی ئەنجومەنى زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ ، پیرۆزبایی ساڵی نوێی ئاراستەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ کرد.
لە بەشێکی تردا سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دابەشکردنی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بۆ سێ پەیمانگەی پسپۆڕی بەناوی (پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی) کە ئەمە دەستکەوتێکی تری زانکۆیە پێشکەشی سلێمانی و کوردستان دەکرێت و دەخرێتە سەر دەستکەوتەکانی تر بۆ زیاتر گرینگیدان بە پەیمانگەی دایک، هەر بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ڕاگرایەتی و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆ تاوتوێی چەند تەوەرێکی کاروباری زانستی، خوێندکاران و کارگێڕی کرد.