Back

لەشارى بەسرە سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بەشدارى کرد لە کۆبوونەوەى سەرۆک زانکۆ تەکنیکییەکانى عێراق

لەسەرداواى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى عێراقى فیدراڵ؛ ڕۆژى (٤\١\٢٠٢٥) بەڕێز پ. د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بەشدارى کرد لە کۆبوونەوەى وەرزى سەرۆک زانکۆ تەکنیکییەکانى عێراق کە لە زانکۆى تەکنیکى خواروو(الجامعة التقنیة الجنوبیة) لەشارى بەسرە سازدرابوو.
کە تیایدا چەند تەوەرێکى گرنگ خرانە ڕوو لەوانە هەماهەنگى زیاتر لەنێوان زانکۆکانى حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان ، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ووتەیەکى پێشکەش کرد بەناوى سەرۆک زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانى بەشداربووى هەرێمى کوردستانەوە ئاماژەى بەڕۆڵى زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانى هەرێم کرد کە لەهەوڵى بەردەوام دان بۆ ڕێکخستنەوەى پرۆگرامەکانى خوێندن و بەستنەوەى بە بازاڕى کارەوە تا دەرچووانى ئەم زانکۆیانە بتوانن ببنە خاوەن کارى خۆیان.
هەرلەووتەکەیدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆ کورتەیەکى لەسەر زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى پێشکەش کرد؛  ئاماژەى بەو پێشکەوتنانە کرد کە لەو ماوە کورتەدا بەدەست هاتووە لەگشت بوارەکاندا بەتایبەت کە بۆ یەکەم جار توانرا زانکۆ لە رانکینی (Times Higher Education – Arab University ranking ) پلەى (٤) لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و پلەى (16) لەسەر ئاستى عێراق و پلەى (٢) لەسەر ئاستى زانکۆ تەکنیکییەکانى عیراق بەدەست هیناوە.
لەبەشێکى ترى سەردانەکەیدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆ نامەى لێک تێگەیشتنى لەگەڵ بەڕێز  پ. د. عدنان عبداللە عتیق سەرۆکى زانکۆى تەکنیکى باشوردا واژۆ کرد.