هەلی پێشکەشکردن بۆ کۆتا دوو خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) دا
ئەگەر خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگەیت و دەتەوێت فێربیت کە چۆن خۆت بپارێزیت یان بەرگری بکەیت لەوهێرشە ئەلیکترۆنیانەی کە دەکرێتە سەرئەکاونتە تایبەتەکانت لە سۆشیال میدیا و ئیمەیڵ و ئامێرە تایبەتەکانت لەڕێگای کۆمپیوتەر و مۆبایلەوە لە شوێنی کارەکەت ئەوا ئەم خولە بۆتۆیە.
ئەکادیمیای (Cisco)- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەمپی چوارچرا بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەگەڵ نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵدەسێت بە پێشکەشکردنی خوولی حەوتەم و هەشتەمی ڕاهێنان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری شاری سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی (IVLP Impact Awards) بە ناونیشانی (Empower Women in ICT and Cybersecurity) بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەو فێرکردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە چۆنێتی خۆپارێزی لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەکاونتە تایبەتەکانیان.
بۆ بەشداریکردن کرتە لەم لینکەی لای خوارە یان سکانی QR بکە
تێبینی:
١- لینکی بەشداریکردن تا بەرواری ١-١-٢٠٢٥ کارادەبێت
٢- بەشداربوانی ئەم خولە چانسی بەشداری پرۆژەیەکی نوێی ئەکادیمای (Cisco) و سەنتەری ) (CDC یان دەبێت کە لەلایەن ڕێکخراوی IREX ی ئەمریکی وە پاڵپشتی دارایی دەکرێت بە مەبەستی گەشەپێدانی توانای خوێندکاران و دەرچووان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار کە تەنها بۆ ١٠٠ خوێندکار و دەرچوو دەبێت کە پێشتر بەشداربوون لەخولەکانی (Cybersecurity).