Back

په‌یامی پیرۆزبایی  زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌بۆنه‌ی  جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح (سڵاوی خوای لێ بێت)‌ وسەری ساڵی نوێی زاینی

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژن و ده‌ستپێكی ساڵێكی نوێ، به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی و عێراق و جیهان به‌ گشتی ده‌كه‌ین، هیوادارین خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به‌ خۆشی و ئارامی ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌سه‌ر به‌رن.

له‌مێژه‌ مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ موسڵمان و پێكهاته‌ ئایینییه‌كانی دیكه‌، به‌برایه‌تی و به‌ڕێزو خۆشه‌ویستییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیاون و له‌خۆشی و ناخۆشی پێكه‌وه‌بوون ، بۆیه‌ ڕۆحی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن و برایه‌تی بووه‌ته‌ روویه‌كی پرشنگدار له‌هه‌رێمی كوردستان.

ئومێد ده‌که‌ین جه‌ژنی برا مه‌سیحییه‌کان ببێته‌ هانده‌رێکی دیکه‌ بۆ ئاشتی و  ته‌بایی و  قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی به‌یه‌که‌وه‌ژیان.

هەروەها بەبۆنەی سەرساڵی نوێی زاینەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەین ؛ هیوای کاتێکی خۆش لەم پشوەدا بۆ هەموولایەک دەخوازین.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

24 ی كانونی یه‌كه‌می 2024