Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرکەوتنێکی نوێ لە بواری رانکین دا بەدەست دەهێنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە رانکینی ئەنجومەنی پۆلێنکردنی زانکۆ عەرەبییەکان و ڕێکخراوی عەرەبی بۆ ڕۆشنبیری و زانست (ARU) پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و حەوتەم لە سەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەدەست دەهێنێت.
لە چوارچێوەی پێشکەوتنەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە رووی ئەکادیمی بە نێودەوڵەتی بوونەوە؛ سەرکەوتنێکی نوێ لە بواری ریزبەندی لە نێوان زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی و عێراق تۆماردەکات؛ لە ریزبەندییەکدا کە ئەنجومەنی پۆلێنکردنی زانکۆ عەرەبییەکان و ڕێکخراوی عەرەبی بۆ ڕۆشنبیری و زانست (الکسو) ئەنجامی داوە؛ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەک ئەندامێکی یەکێتیی زانکۆ عەرەبییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤بەشداری لە ڕیزبەندی زانکۆ عەرەبییەکان دەکات و پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و پلەی حەوتەمی لەنێوان زانکۆکانی عیراق بە دەست دەهێنت؛ تیێدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەم ڕانکینەدا سەرکەوتووانە پێوەرە جیاوازەکانی (ARU) جێبەجێ کردوە کە بە شێوەیەکی گشتی پێكهاتوون لە:
• پەروەردە و فێربوون
• توێژینەوەی زانستی
• داهێنان و سەرکردایەتی
وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەنجومەنی پۆلێنکردنی زانکۆ عەرەبییەکان و ڕێکخراوی عەرەبی بۆ ڕۆشنبیری و زانست (الکسو) تایبەتبە
• زانکۆ چەند پرۆگرامی بەکالۆریۆس پێشکەش دەکات.
• زانکۆ چەند پرۆگرامی خوێندنی باڵا پێشکەش دەکات
• تا ساڵی ٢٠٢٣ چەند خولی دەرچووانی خوێندنی بەرایی هەبووە
• تا ساڵی پۆلێنکردنی ٢٠٢٣ چەند خولی دەرچووانی خوێندنی باڵاهەبووە
• لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢١-٢٠٢٣دا چەند توێژینەوە لە سکۆپوس بڵاوکراوکردۆتەوە
ئەم ڕانکینە لە لایەن ئەنجومەنی پۆلێنکردنی زانکۆ عەرەبییەکان وە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ ڕۆشنبیری و زانست (الکسو) (ARU) ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەم ڕانکینە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەسەر ئاستی عیراق ٤١ زانکۆ داتایان پێشکەش کردووە . بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە:

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەم بۆنەیەوە پیرۆزبای لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆمان دەکات ؛ هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ زانکۆ دەخوازێت.