Back

هاوکاری بۆ 250 خوێندکاری بەشەناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان دابینده‌كرێت

لەپێناو زیاتر خزمەت کردن بە خوێندکاران و بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی دارایی و هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ئەمرۆ سێ شەممە۲۰۱۷/٦/٦ لەسەر ئەرکی رێکخراوی (گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO) و بەهەماهەنگی بەرێز (د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و یاریدەدەری راگر و لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای ته‌كنیكی دوكان و هاوکات بە هاوکاری بەڕێز (شاهۆ عوسمان) قایمقامی قەزای دوکان و بەرێز(مفەوەز جمال) لە ئاسایشی دوکان، هەستان بە دابینکردنی خۆراک بۆ(250) خوێندكار له خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی پەیمانگاکە.
هەروەها ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتCDO بەڵێنیان دا کەبەردەوام بن لەهاوکاری کردنی خوێندکاران،
جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەم ڕێکخراوە (۱۰)چالاکی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان دەست پێکردووە بۆ هاوکاری و پشتگیری لە(هێزەکانی پێشمەرگە و خوێندکاران و خەڵکی خانەخوێ) لە شارەکانی (سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە وگەرمیان).
This shortcode LP Profile only use on the page Profile