Back

وۆرکشۆپێک دەربارەی بایۆئینفۆڕماتیک لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوە چوو



وۆرکشۆپێک دەربارەی بایۆئینفۆڕماتیک لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بەروای ٢٢/١٢/٢٠٢٤ لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. دانا خدر) مامۆستا لە زانکۆی چەرموو پێشکەش کرا. وۆرک شۆپەکە تایبەت بوو بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە بواری ئەندازیاری جێنەتیک، بەکتریازانی، مۆلیکولار بایۆلۆژی و پسپۆڕیە هاوشێوەکان. تێیدا فێرکاری بەکارهێنانی هەندێک لە نەرمە ئامێرەکانی تایبەت بە شیکاری ڕیزبەندی دی ئێن پێشکەش کرا.