لە سەڵتەنەتی عومان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری گەورەترین کۆنفرانسی لێپرسراوانی وەرگرتن و تۆمار لە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبیدا دەکات
مەسقەت-عومان-ڕۆژی 15 ی کانوونی یەکەم لە سەڵتەنەتی عومان 41 مین خولی کۆنفرانسی لێپرسراوانی وەرگرتن و تۆماری خویندکاران لە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بە ناونیشانی “ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە پەرەپێدانی پرۆسەی وەرگرتن و تۆمارکردن” بەرێوەچوو.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پ.ی. د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د. ڕێباز جلیل بەڕێوەبەری تۆماری گشتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریان تێداکرد.
کۆنفرانسەکە بەچاودێری و ئامادەبوونی دکتۆر ڕەحمە ئیبراهیم ئەلمەحروقی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و داهێنانی عومانی بەرێوەچوو، تاوتوێی ئەو ئاستەنگە ئاکاری و یاسایانە کرا کە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و پێشبینیکردنی داهاتووی سیستەمەکانی وەرگرتن و تۆمارکردن و ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە پەرەپێدانیان رووبەرووی ئەم پرۆسەیە دەبێتەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا کە 4 ڕۆژی خایاند؛ پ.ی. د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ڕایگەیاند: بەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کۆنفرانسەکەدا دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆ بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی لەخزمەتکردنی خوێندنی باڵا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عەرەبی و گرنگی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد و خێراکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەپێناو باشترکردنی پرۆسەی کارگێڕی و بەرزکردنەوەی ئەزموونی خوێندکاران.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆ پابەندە بە ڕۆڵی خۆی وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی پێشەنگ لە ئامادەکردنی سەرکردەکانی داهاتوو لە ڕێگەی هاوبەشی ستراتیژی کاریگەر لە پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی و داهێنان، بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگەی ناوخۆیی و هەرێمی.
لەم کۆنفرانسەدا زیاترلە 30 وتاری زانستی بە بەشداری 150 پسپۆر لە ناوەوە و دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان تاوتوێ کرا.