Back

وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی دەربارەی بایۆئینفۆڕماتیک لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوە دەچێت

سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بایۆئینفۆڕماتیک لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ٢٢،٢٣ ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ ڕێکدەخات، وۆرکشۆپەکە تایبەتە بە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە بواری بایۆلۆژی و لەلایەن (پ.ی.د.دانا خدر) مامۆستا لە زانکۆی چەرموو پێشکەش دەکرێت. ئەم چالاکییە بەشێکە لە زنجیرە خولێکی فێرکاری نەرمە ئامێرەکانی تایبەت بە بایۆلۆژی کە بڕیارە لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیک بەڕێوە بچێت، خولەکان لە بینای سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوە دەچن. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:

07731718936

یان

07702907366