ئاگاداری
ئاگاداری
سلاو و ڕێز
ئاگاداری بەشداربووانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی ١١ی فێرکاری دەکەینەوە
١- ئەوانەی لە ئاستی Intermediate دەرنەچوون و بەشداری خولی زمان لە ڕاوندی ١٢ و ١٣ی فێرکاریان نەکردوە و ئارەزووی هەیە تاقیکردنەوەی خولەکە بکات ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە ڕێکەوتی ١٥ و ١٦ ی ٢٠٢٤ سەردانی سەنتەری زمان بکات بۆ مەبەستی ناونوسین، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢/١٩ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک.
٢- ئەو بەشداربوانەی کە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی ١١ فێرکاری ئاستی Pre Intermediate یان ئەنجام داوە دەرنەچوون و بەشداری خولی زمان ڕاوندی ١٢ و ١٣ی فێرکاری نەکردووە و ئارەزووی هەیە تاقیکردنەوەی خولەکە بکات ڕۆژی یەک شەممە و دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ و ١٦ی ١٢ سەردانی سەنتەری زمان بکات بۆ ناونوسین هەروەها ئەوانەی کە دەرچوون و بەشداری خولی زمان لە ڕاوندی ١٢ و ١٣ نەکردووە دەتوانن تاقیکردنەوەی ئاستی Intermediate بکەن، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢/١٩ تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت لە سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک