Back

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندكارەی كرد كە بریندار كرابوو

پ.د. هوشیار عەبدوالله‌ عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەڕەوشی تەندروستی خوێندكارێكی كۆلێجی تەكنیكی كارگێری، سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد و لە نزیكەوە لە تەندروستی پرسی، كە بەهۆی ئاڵۆزی نێوان دوو خوێندكار بریندار كرابوو، لەو بارەیەوە سەرۆكی زانكۆ هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆئەوخوێندكارە خواست و ڕایگەیاند هەرچی پێوست بێ‌ بۆ چارەسەركردنی ئامادەن، وە ڕایگەیاند لەو ڕۆژەی ئەوکێشەیە روویداوە بەردەوام لە بەدواداچوونی ئەو كه‌یسەدابوون، هەروەها ووتی کە زانكۆ شوێنی فێركردن و هێنانە ئارای كۆمەڵگەیەكی رۆشنبیروهوشیارە و ناكرێ‌ خوێندكاران كارێك بكەن كە لەئاست پێگەی خوێندكاری زانكۆدا نەبێت، دووپاتی  كردەوە کە زانكۆ رێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر ئەوكەسانە دەگرێتە بەر كەبوونەتە هۆی سەرهەڵدانی ئەو کێشەیەو خوڵقاندنی گرژیی لە ناو حەرمی زانكۆدا.