Back

چالاکی سەنتەری CDC لە ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی دا

 سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕۆژی جیهانی خۆبەخشی دا،  بە پێشکەشکردنی سمینار و ڕێزگرتن لە خۆبەخشانی سەنتەر پێشوازی لە یادەکە کرد کە  هاوکاتە لەگەڵ یادی ساڵانەی ئەو کەسانەی کاری خۆبەخشی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی گەشەپێدانی کۆمەڵگە، سەنتەری (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیک سمینارێکی لە ژێرناونیشانی (دیدگای کاری خۆبەخشی) پێشکەش کرد.

سمینارەکە لەلایەن  مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) پێشکەش کرا، کە تیایدا باسی لە گرنگی و دیدگای کاری خۆبەخشی کرد و وەک ئەزمونێکی گرنگ بۆ هاوبەشی کردن لە چالاکییە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگادا.

لە بەشێکی تری بۆنەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە خوێندکاران و دەرچووانی خۆبەخشی سەنتەری (CDC) کە هاوبەشییەکی گرنگیان کردووە لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی سەنتەردا.