Back

سەنتەری CDC لەگەڵ رێکخراوی ILO کۆدەبێتەوە

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەش کۆبۆوە.

ڕۆژی ٥/١٢/٢٠٢٤ لە ئۆفیسی سەنتەری (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیک بەڕێز ایوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) و ژمارەیەک لە ستافی سەنتەر لەگەڵ وەفدێکی ڕێکخراوی (ILO) کە پێکهاتبەن لە بەڕێزان محمد انس سبع بەرپرسی تەکنیکی بۆ کاروباری لێهاتووییەکان و دامەزراندن (Skills and Employability) لە ئەردەن و عێراق و بەڕێز سروود عومەر بەرپرسی پرۆژەی نیشتمانی (National Project Officer) لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ کرا دەبارەی کاری هاوبەشی هەدوولا لە ئاییندەدا بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەتایبەت لە بواری ڕاهێنانی پیشەیی و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار.