وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو لە کۆماری چینی میللی (Youth of Excellence scheme of China Program) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، رەچاوى ئەم تێبینیانەی خوارەوە بکات، تکایە بۆ وردەکاری زیاتر و پێشکەشکردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://www.campuschina.org/content/details3_790440.html
مەرج و داواکاری لەیەنی کۆماری چینی میللی:
1. بڕوانامەی دەرچون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خالی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت ڕاستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس )ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە) بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
6. تەمەنی پێشکەشکار نابێت لە (٤٥) ساڵ زیاتر بێت.
7. دەبێت بە لایەنی کەم (٣) سێ ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرین شۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریەکت پێشکەش کردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکەت بە سەرکەوتویی پێشکەش کراوە.
تێبینى؛
بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.
مەرج و ڕێنمایی تایبەتى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنى ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی:
بۆ ئەو بەڕێزانەی داواکاری پێشکەش دەکەن، پێویستە داواکارییەکەیان بەشێوەى ئۆنڵاین بێت، تاکو ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) سەعات (١٢)ى نیوەڕۆ، هەروەها ئەم زانیارییانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە ڕەوانە بکەن: maqsood.mohammed@mhe-krg.org
• شوێنی کار.
• بەرنامەی پێشکەشکراو واتا ماستەر لە بواری …..
• ئیمێل.
• تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە وەتس ئاپى لە سەرە).
• کۆپی پاسپۆرت.
• نوسراوی پشتگیری کە ماوەی ئەزمونی کاری بسەلمێنێت.
• بڕوانامەی دەرچون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
• بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی سەرەوە.
• بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆ پاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتراستکرابێتەوە.
• بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
• تێستی زمانی ئینگلیزی وەک تۆیفل و ئایلتس )ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە) بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.
• پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
• سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
• سکرین شۆتی ئەو ماڵپەرەی کە داواکاریەکت پێشکەشکردوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکەت بە سەرکەوتویی پێشکەشکراوە.