زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ یەکەم جار دەچێتە ریزبەندی دەزگای Times higher education بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان
لە میانەی ئەو پێشکەوتنانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دوو ساڵى ڕابردودا بەدەستی هێناوە بۆ یەکەم جار و بۆ ساڵی 2024 لە ڕیزبەندی دەزگای Times higher education دێت، کە بۆ زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکانە،
شایەنی باسە زانکۆمان
• لەسەر ئاستی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی ١٢١-١٤٠ دایە
• لەسەر ئاستی عیراق لە ڕیزبەندی ١٦ دایە
• لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی ٤ دایە
• لەسەر ئاستی زانکۆ تەکنیکیەکانی عێراق لە پلەی ٢ دایە
• لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی ١ دایە
ئەم ڕیزبەندییە لەسەر چەند پێوەرێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت بۆ زانکۆکان کە پێکهاتوون لە؛
1. Research quality
2. International outlook
3. Research environment
4. Teaching
5. Society
ئەوەی جێی تێبینیە سەرەڕای بەشداری کردنی زانکۆکان و پێشکەش کردنی داتا بۆ ئەم ڕانکینە، تەنها ئەو زانکۆیانە لە ڕیزبەندیدا دێن کە پێوەرەکانیان بە پێی پێویست بێت بۆ ئەم رانکینە .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبای لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێدکارانی زانکۆمان دەکەین بە هیوای دەستکەوت و پێشکەوتنی زیاتر لە ساڵانی ئایندە بە هەمەهانگی هەموو لایەک.