ڕۆژی یەک شەممە ١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبونی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ڕێزلێنانی پەیمانگە بەخشرایە چەند خوێندکارێکی لێھاتوی دەرچوی پەیمانگە کە توانیویانە لە درێژەدان بە بوارەکەی خۆیان بەردەوام بن و چەندین پڕۆژەی گرنگ بەڕێوە ببەن وە ھەندێکیان پڕۆژەی خۆیان بنیاد بنێن لە ھەمان کاتدا لە کەرتی تایبەتدا ببنە نمونەیەکی دیار و جێگا دەستیان دیار بێت و خزمەت پێشکەشی کۆمەڵگا بکەن .
لە مەراسیمەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا بۆ بەشداربوان باسیان لە چۆنیەتی دەستپێکردنی کار و پرۆژەکانیان کرد و ھەروەھا ئاماژەیان کرد بە چۆنیەتی سود وەرگرتن لە ئەزمونی دووساڵ خوێندنیان لە پەیمانگە و بەستنەوەی بە ژیانی کار و دابینکردنی بژێوی ژیانیان و دۆزینەوەی ھەلی کار.
ھەر لە میانەی مەراسیمەکەدا بە چەند بەڵگە ڤیدیۆیەک نمایشی کار و شوێنی کار و پرۆژەکانی ھەریەک لە بەشداربوان کراو لەلایەن ڕاگرایەتی و مامۆستایان و خوێندکاران دەستخۆشیان لێکرا.
دواتر لە کۆتایی مەراسیمەکەدا لەلایەن ڕاگرایەتی ڕێزلێنانی شانازی بەخشرایە دەرچووانی لێھاتوی پەیمانگە و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە کار و پڕۆژەی داھاتویاندا .











