Back

ئەکادیمیای سیسکۆ هەلی بەشداری کردن لە ڕاهێنانی پێشوەختە لەسەر توندوتیژیی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کەمپی چوارچرا ڕادەگەیانێت

دامەزراوەی سیید، بە هاوبەشیی لەگەڵ ئەکادیمیای Cisco زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کەمپی چوارچرا، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنانی پێشوەختە لەسەر توندوتیژیی ئەلکترۆنی بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کەمپی چوارچرا.

کورتەیەک دەربارەی خولەکە:

بۆی هەیە توندوتیژی ئەلیکترۆنی کاریگەری لەسەر هەر کەسێک هەبێت، ئەمەش وادەکات کە سەلامەتی دیجیتاڵی لە هەر کاتێکی رابردوو زیاتر ببێتە جێگەی بایەخ. ڕاهێنانەکانی دەزگای سیید تێڕوانینێکی گشتی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە جۆرەکانی توندوتیژی ئۆنلاین کە لە کوردستاندا هەن پێشکەش دەکەن، لە ئامۆژگاری کرداری بۆ پاراستنی خۆت و هەژمارەکانت و ڕێنماییکردن سەبارەت بە داوای یارمەتی و تێگەیشتن لە مافە یاساییەکانت.

شوێن: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کەمپی چوارچرا

بەروار: ٤/١٢/٢٠٢٤

کات: ١٠ – ١١:٣٠ ی بەیانی

ماوەی خول: ١ کاتژمێر و نیو

تکایە دڵنیا ببەوە کە دەتوانیت لە کاتی دیاریکراودا بەشداری بکەیت، پاشان ناوت تۆمار بکە.

بۆ بەشداری کردن و ناو تۆمارکردن کرتە لەم لینکە بکە.