Back

 کۆلێجی تەکنیکی کارگێری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمپۆزیۆمێکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سازدەکات

لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی هەڵمەتی (١٦) ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان؛ بەچاودێری و ئامادەبونی پ.د.هوشیارعبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و  پ.ی.د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.د.هێرش رسول مراد راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری، (١) کانونی یەکەمی (٢٠٢٤) لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی کارگێری بەدروشمی(هیچ پاساوێک نییە بۆ توندوتیژی دژی ژنان) سیمپۆزیۆمێک سازکرد.

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی قوربانیانی توندوتیژی ژنان بەتایبەتی و شەهیدان بەگشی دەستی پێکرد.

دواتر لەلایەن دکتۆرسۆزی ئازاد محمد رێکخەری دڵنیایی جۆری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری وتاری سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەی پێشکەشکرا و دیدگای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خستەروو لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بەمافەکانی ژنان؛ پاشان لەلایەن م.لاڤان طالب بەڕێوەبەری پانێڵ پانێڵستانی بانگهێشتکران بۆ بەشداریکردن بابەتەکەنیان کە پێکهاتبون لەهەریەک لە بەرێزان د.نەشمیل ڕەسوڵ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی پانێڵێکی بە ناونیشانی (توندوتیژی خێزانی و فشاری دەروونی) پێشکەشکرد؛ عەمیدسەرکەوت عومەر پانێڵێکی بە ناونیشانی(بەشداریکردنی ژنان لە سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگەو بەرێوەبردن و گەشەپێدانی مرۆیی)پێشکەشکرد

د.دڵپاک تاهیر  بەڕێوەبەری سەنتەری یەکسانی جێندەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پانێڵێکی بە ناونیشانی( خێزانێکی ئارام زامنی کۆمەڵگایەکی ئارامە) و د.شاخەوان سیامەنسوری سەرۆکی بۆردی وتاری ئاینی پارێزگای سلێمانی پانێڵێکی بە ناونیشانی(ئیسلام چی بۆ ژنان کردوە؟)پێشکەشکرد کۆتا پانێڵیش بە ناونیشانی (ڕاگەیاندنی کوردیی و توندوتیژی دژی ژنان) لەلایەن د.تاژان دڵشاد مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا.

سیمپۆزیۆمەکە بە پرسیارو گفتووگۆ ئامادەبووان و میوانانی پانێڵست کۆتایی پێهات؛ دواتر بڕوانامەی بەشداریکردن لەلایەن پ.د.هوشیارعبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و  پ.ی.د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەخشرایە پانێڵستەکان.