کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێوەچوو
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى ٢٨ى تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيى پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونى ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سێیەمین کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا سیمینارێک دەربارەی سیستەمی بەڕێوەبەردنی زانکۆیی لەلایەن م. شارا عەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری پێشکەشکرا و تیشک خرایە سەر ئامادەکارییەکانی کۆلێج و پەیمانگەکان لە سیستەمەکدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆ تاوتوێی تەوەرەکانی کاروباری زانستی، خوێندکاران و کارگێڕی کرا و بڕیاریان لەبارەوە درا.\