سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی تیشک- سلێمانی کرد
لە چوارچێوەی پەیوەندییە فراوانەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەل سەرجەم ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکانی دیکەدا؛ ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبونی هەریەک لە پ.د.علی قادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا،لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازیان لە پ.د.خدر معصوم سەرۆکی زانکۆی تیشک – سلێمانی و وەفدی هاوڕێی کرد.
هەردوولا باسییان لە هاوکاری و پەیوەندییە ئەکادیمییهکانی نێوان هەردوو زانکۆ کرد ،هەروەها سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاوکاری و پشتیوانی زانکۆی بۆ کاری پێکەوەیی و ههماهەنگی لەگەل زانکۆی تیشک سلێمانی دوپاتکردەوەو هیوای خواست هەمووان بە دڵسۆزیی و هاوکاری یەکتر کار بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندن لە خوێندنی باڵا بکەین و بتوانین نەوەیەک پێشکەش بە کۆمەلگە بکەین ، لە ئاست ئەو پێشکەوتنی تەکنەلۆجیایەدابێت کە لە جیهاندا هەیە، هەر لەو سەردانەدا پ.د.خدر معصوم سەرۆکی زانکۆی تیشک-سلێمانی چەپکە گوڵی زانکۆکەیانی پێشکەشی پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد.