هەواڵێکى دڵخۆشکەر بۆ ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەگەڕاوەتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (698) خوێندکار/ قوتابى دیکە لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ رادەگەیەنێت.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کرەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) گەڕایەوە.
بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک بکە