چەند دەرفەتێکی کار لە کۆمپانیایەکی بواری خانوبەرەوە
کۆمپانیایەکی بواری خانوبەرە(عقارات) لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چەند دەرفەتێکی کار ڕادەگەیەنێت لە بواری کڕێن و فرۆشتنی خانوبەرە.
سەنتەری (CDC) ئاگاداری دەرچووانی زانکۆمان دەکاتەوە ٦ دەرفەتی کار هەیە لە کۆمپانیایەکی بواری خانوبەرە بە بڕی موچەی (٥٠٠٠٠٠ دینار و نسبەی کارکردن). دەرفەتەکان زیاتر بۆ بوارەکانی پەیوەندییە گشتیەکان و بازاڕگەری، کارگێڕی، ژمێریاری و میدیا گونجاوە.
مەرجەکان
١. توانای پەیوەندیکردن (Communication)ی باشی هەبێت.
٢. تەمەنی لە نێوان ٢٠ – ٣٥ ساڵدا بێت.
٣. خوازیار پێویستە ئوتومبێلی خۆی پێبێت.
٤. کاتی کارکردن لە کۆمپانیا ٩ – ٥ ئێوارە
٥. کارخواز نابێت هیچ کارێکی تری هەبێت.
ئەگەر خوازیاری ئەم دەرفەتی کارەی تکایە زانیارییەکانت لەڕێگەی ئەم لینکەوە تۆمار بکە:
