زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستی پێ‌کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە چاودێری پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەدروشمی (ژنان ئەندازیاری ڕاستەقینەی بونیادنانی ژیانن) لە (هۆڵی پیرەمێرد)ی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستی پێ‌کرد،کە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری یەکسانی جێندەری یەکەم چالاکی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخست هەریەک لەبەڕێزان پ.د.علی قادر ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پ.ی.د.بەختیار عبید شریف ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ئامادەبون لەم هەڵمەتەدا.
پاش ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی قوربانیانی توندوتیژی دژی ژنان ، پ.ی.د به‌ختیار عبید شریف وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی تایبەت بەم بۆنەیەی پێشكه‌شکرد تیایدا سوپاسی زانکۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و ژنانه كرد كه له دژی توندوتیژی ئه‌وه‌ستنه‌وه ، هیوای خواست كه هه‌مووان له هه‌وڵدابن بۆ بنبڕكردنی توندوتیژی؛ هەروەها ڕاگەیاند زۆرینەی پێکهاتەی زانکۆ لەسەر ئاستی خوێندکاران و فەرمانبەران لە رەگەزی مێیە و شوێنی دیاریان لەخزمەتکردن بە زانکۆ هەیە.
دواتر له‌لایه‌ن د. دڵپاك طاهیر به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كسانی جێنده‌ر وتەیەکی پیشكه‌ش كرد بەگشتی باسی دۆحی ژنانی کرد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق ؛ داوایكرد كه ژنان زیاتر هۆشیاربن تاڕوبه‌ڕوی توندوتیژی نه‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها داوایكرد كه ژنان پاڵپشتی یه‌كتربن نه‌ك هۆكاری توندوتیژی بن بۆ یه‌كتر.
هەر لە وتەکانیدا وتی له ئێستادا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ئه‌ندامه له بۆردی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو پشتیوانییەی سەرۆکی زانکۆ لەمافی ژنانی دەیکات.
لەکۆتایدا بەبۆنەی هەڵمەتی چالاکییەکانی ١٦ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گوڵ پێشکەش بەسەرجەم ئەو خانمانە کرا لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەوام دەکەن.