خولی سێهەمی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) بەسەرکەوتویی کۆتای هات
ئەکادیمیای (Cisco)- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەمپی چوارچرا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەگەڵ نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆجاری سێهەم هەستا بە ڕاهێنانی ٤٠ خوێندکار و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری شاری سلێمانی وەک زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی، زانکۆی کۆمار، زانکۆی جیهان، کۆلێجی زانکۆی گۆیژه، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پەیمانگەی ناشناڵ.
شایەنی باسە خولەکە لە لایەن تیمێکی پسپۆر لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بەڕێوە چوو. کە هەریەک لە پ. د. لوی وێبینک لە زانکۆی (St. Mary University ) و د. انستاسیا ئەپیتک پسۆری بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە یەکێتی ئەوروپا وە پ. ی. د. سەرکار حسن لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وە پ.ی. ئاودێر محمد احمد لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیار ی خولەکەیان بەڕێوە برد.
دوای تەواو کردنی سەرجەم وانە تیۆری و پراکتیکیەکان بڕوانامەی خولەکە بەسەر ئەو بەشداربوانەدا دابەش کرا کەبەشداربوون لە سەرجەم وانەکاندا. شایەنی باسە کە خولی سێهەمی پروگرامەکە لە بەرواری ١٦-١١-١٩ -٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.
تێبینی:
١- خولی چوارەم لەبەرواری ٢٣-١١-٢٠٢٤ دەستپێدەکات.
٢- خولی پێنجەم و شەشەم کە دوا دوو خولی پرۆگرامەکەیە لەمانگی ١٢ ڕاگەیاندنی بۆدەکرێت وە لەبەرئەوەی ژمارەی پێشکەشکاران زۆرن تەنها ماوەی دوو ڕۆژ لینکی پێشکەش کردن کراوە دەبێت بۆیە لەکاتی ڕاگەیاندی خولەکاندا داوا لەخوازیاران دەکەین بەزوترین کات فۆرمی بەشداری پربکەنەوە.