وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیەنێت
دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە (2024/11/18) بەدەستمان گەیشتوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (2024/11/20)، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.