زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگرتن لەو بەشانە ڕادەگەیەنێت کە کورسی بەتاڵیان هەیە بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە هیچ بەشێک وەرنەگیراون..
بەشەکان بریتین لە:
1. بەشی زانستی هەنگ / پەیمانگەى تەکنیکی بەکرەجۆ
2. بەشی تەکنیکی کارەبا / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
3. بەشی ڕووپێوی / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
4. بەشی تەکنەلۆجیای ئوتومبیل / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
5. بەشی ژمێریاری / پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان
لە ڕێکەوتی (19-11-2024) فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وە هەردوو پەیمانگەى تەکنیکی بەکرەجۆ و پەیمانگەى تەکنیکی دەربەندیخان دابەشدەکرێت، وە دوا کات بۆ گەڕانەوەی فۆڕمەکان (25/11/2024) دەبێت.