Back

ئەنجامی سكۆلەرشیپ-ی زانكۆی كوردستان/سنە راگەیەندرا

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەنجامی بەرایی پێشكەشكارانى بۆ هەردوو سكۆلەرشیپ-ی زانكۆی كوردستان/ سنە راگەیاند. لە ماوەی رابردوودا و لە چوارچێوەی واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی لێكتێگەیشتنی نێوان زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان/ سنە، دوو سكۆلەرشیپ لەلایەن زانكۆی ناوبراوەوە پێشكەش بە مامۆستایان و فە رمانبە رانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرا، ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی ئەو دوو سكۆلەرشیپ-ە بەم شێوەی خوارەوە راگەیەندرا: – ئەنجامی بەرایی ماستەر كرتە لێرە بكە. – ئەنجامی بەرایی دكتۆرا كرتە لێرە بكە. م.بەختیار شەریف بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان و ئەكادیمییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: هەر پێشكەشكارێك تانەی هەیە لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠/٥/٢٠١٧ تاوەكو ٤/٦/٢٠١٧ دەتوانێت لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكان و ئەكادیمییەكان تانە لە ئەنجامەكان بگرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile