له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ٥٨٩٢ خوێندكاری كۆلێج و په‌یمانگەكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان پێبه‌خشرا
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١٤ تشرینی دووه‌می ٢٠٢٤ له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا ئاهه‌نگی ده‌رچوون بۆ ٥٨٩٢ خوێندكاری كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێكخرا .
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه به چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و دواتر به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ئاهه‌نگه‌كه دەستی پێ‌کرد.
پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتاریكی پیشكه‌ش كرد و دوای به‌خێرهاتنی میوانه به‌ڕێزه‌كان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خوێندكاران كرد و هیوای دواڕۆژێكی پرشنگداری بۆ خواستن، هه‌ر له وتاره‌كه‌دا هیوای خواست له داهاتودا شوێن ده‌ستیان دیار بێت له گه‌شه‌كردنی كوردستاندا ، سه‌رۆكی زانكۆ پاڵپشتیكردنی زانكۆی دوپاتكرده‌وه بۆ خوێندكاران ،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه ئاستی زانست زۆر پێشكه‌وتوه‌و پێویسته خوێندكاران ئاگاداری ئه‌وه‌بن به‌رده‌وام له پێشكهوتندابن ،هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وەک یەکێک لە دیارترین ناوەندە زانستی و تەکنۆلۆژییەکانی هەرێمی کوردستان، هەمیشە هەوڵی داوە ببێتە پردێک لە نێوان زانست و پیشەسازی، لە نێوان تیۆری و پراکتیک بۆیە ئێوە وەک دەرچووانی ئەم زانکۆیە، ئێستا بەشێکن لەم میراتە پڕ شانازییە.
دواتر د. ئامانج عبدالله سعید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتارێكی پیشكهشكردو تیایدا وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه له خوێندكاران ، خۆی به خۆشحاڵ زانی كه له‌م ئاهه‌نگه به‌شداربووه، سوپاسی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و مامۆستایان و دایك و باوكی خوێندكارانی كرد كه بێ وچان هاوكار بوون له پێگه‌یاندنی ئه‌م نه‌وه‌ی كوردستان ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له یادی ٢٤٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری شاران سلیمانی كرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ستافی زانكۆ له ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربونیان له دووساڵ و نیوی ڕابردودا زۆر لێبڕاوانه‌و دڵسۆزانه كاریان كردووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانست له كوردستاندا،له كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران خواست .
دواتر نوێنه‌ری خوێندكاران وتاری خۆی پێشكه‌شكرد و سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و مامۆستاكان و دایك و باوكی سه‌رجه‌م خوێندكاران.
دواتر له لایه‌ن پ.ی.د. به‌ختیار عبید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خویندكاران سوێندی یاسایی خوێندكاران درا و ئه‌وانیش په‌یمانیان دا كه به ئه‌مه‌ك بن و دڵسۆزان كار بكه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی وڵاتمان.
پاشان له لایه‌ن ڕاگری كۆلێج و په‌یمانگه‌كانه‌وه داوا له پ.د. هوشیار عبدالله عزیز كرا كه بڕوانامه به خوێندكاره‌كانیان ببه‌خشێت.
له كۆتاییدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر خوێندكارانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م دابه‌شكرا.