Back

دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ خوێندكاران

به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ ده‌رچوانی زانكۆو خاوه‌ن بڕوانامه‌ و پسپۆرییه‌كان و لەپێناو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار لە ئێستاو داهاتودا ، تا خزمەتی زیاتر بە خوێندکاران بکرێت وهەلی کار بۆ خوێندکاران دەستەبەر بکرێت لە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی/ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار (CDC) به‌هاوكاری ڕێكخراوی قازانج نه‌ویستی ئه‌مه‌ریكی ( IREX) وه‌ك هه‌نگاوێكی كرداری و ده‌ستخستنی داتاو زانیاری ته‌واو ، فۆرمێكی ئاماده‌كردوه‌و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌. بۆ وه‌رگرتنی داتا و زانیاری ته‌واو لەسەر خوێندکارەکاران بۆ دیاری كردنی بەش و کۆلێژ و پسپۆری وردو گشتی خوێندكاران تکایە هه‌ر خوێندكارێك خوازیاری ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كاره‌،  با خۆی تۆمار بكات لە ڕێگه‌ی ئه‌م لینکەوە : http://irex-iq.mysouktel.com/registration/youth بۆ هەموو خوێندکارانی هەر چوار قۆناغەکەیه‌ شێوازی پڕکردنەوە : – كردنه‌وه‌ی لینکەکە – ناوی سیانی داغڵ بكرێت – ئیمەیل داغڵ بكرێت( دواتر وشەی نهێنی دێتەوە بۆ ئیمەیلەکەت و ئەتوانی بیگۆڕیت ) – دواتر لە Center زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیهه‌ڵببژێرن – لە بەشی Beneficiary Type دا student هەلدەبژێری ، وە ئەوانەی ئەمساڵ خوێندن تەواو دەکەن ئەبێت Alumniهه‌ڵببژێرن – دواتر لەبەشی Academic Department دا ناوی کۆلێژ / ناوی بەشەکەت ده‌نوسیت – دواتر ڕەگەز و بەرواری لەدایک بوون – دواتر sign up دەکەین و ڕاستەوخۆ ئیمەیڵێکت پێدەگات تکایە زانیاریەکان بەزمانی English بێت. بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ م. سه‌ركۆ هاوڕێ احمد ه‌وه‌ بكه‌ن به‌م ناونیشانانه‌: ژماره‌ی ته‌له‌فۆن/ 07503297080 یان به‌ ئیمه‌یلی /sarko.hawree.mohammad@spu.edu.iq  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile