سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، پ.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی سەنتەری زمانی کرد و سوپاسی تایبەتی بەڕێوەبەر و مامۆستا و فەرمانبەرانی سەنتەری کرد کە بەشێوەیەکی رێک و پێک و ستاندارد ئامادەکاریانکردوە بۆ سەرخستنی تاقیکردنەوەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم فێرخوازان خواست .
بە بەشداری ٤٠٠ فێرخواز لە چوار ئاستی جیاواز ( Advanced) و (Intermediate) و ( Elmenetary) و (Beginner) تاقیکردنەوەی خولی ١٣ ئاستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە و بریارە بە ماوەی ٤ ڕۆژ هەر چوار ئاستەکە بەڕێوەبچێت کۆتا ڕۆژ ، ١٨تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەبێت.