زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی فراوان دەكات
بەمەبەستی فراوانكردن و بەستنەوەی زانكۆ بە كۆمەڵگەوهەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە كاندا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بە ئامادەبوونی پ.ی.د.سەرهەنگ حمە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەك لە بەرێوەبەر و مامۆستایانی زانكۆ؛ لێگەشتنی هاوبەش لەگەڵ رێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان ئیمزاكرا.
بەپێ ناوەرۆكی لێگەشتنەكە رێكخراوەكە لە بواری هۆشیاری ژنان و فەرمانبەران وخوێندكارنی كچ هەماهەنگی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات.