نوێترین هەواڵی سەنتەری توێژینەوە

بەڕێوە چوونی خولێکی فێرکاری PCR بە نەرمە ئامێر لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

خولێکی فێرکاری PCR بە نەرمە ئامێر، تایبەت بە توێژەرانی بواری بایۆلۆژی لە بەرواری ٦،٧ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە لایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هەماهەنگی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی بەڕێوەچوو. خولەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تیایدا کار لەسەر چوار تەوەرەی سەرەکی کرا، کە بریتیبون لە سەرەتایەک دەربارەی PCR، چۆنیەتی دروستکردنی پرایمەر لە ڕێگەی نەرمە ئامێرە هەمەجۆرەکانەوە، تەکنیکی ڕێگری لە ڕوودانی میسپرایمینگ، و لکانی پرایمەر بە جێگا نەخوازراوەکانەوە، لە کۆتاییدا چۆنییەتی داواکردن و کڕینی پرایمەری ئامادەکراو لە کۆمپانیاکان لە ڕێگای بەرنامەی تایبەت تاووتوێکرا. خولەکە بەشێکە لە زنجیرە خولێکی ئەکادیمی کە کار بۆ بەرەو پێشبردنی توانا کۆمپیوتەرییەکانی پسپۆڕانی بایۆلۆژی دەکات و تایبەتە بە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا و بڕیارە بۆ ماوەی ساڵیک بەردەوام بێت.

 

 

زیاتر ببینە
Back to top button