Back

ئاگاداری و ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (١٣)ی فێرکاری

اگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی ١٣ فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:
1. تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو خشتەیە دەبێت کە لەلايەن سەنتەرەکانی زمان بڵاوکراوەتەوە.
2. سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە کاتی بەیانیان کاتژمێر (10)ى بەیانی دەست پێدەکات و لە کاتی ئێواران کاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆ دەست پێدەکات ،پێویستە بەشداربوو (30) خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
3. هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
4. هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە.
5. گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.
6. پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت ، هیچ بیانوویەک بۆ نەهێنانی پاسپۆڕتی ڕەسەن قبول کراو نابێ و بە پێچەوانەوە ناتوانێ بەشداری لە تاقیکردنەوە بکات.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی/زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
10.11.2024