ئاگاداریەک لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی ڕاوندی (١٣)
ئاگاداری بەشداربووانی خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی دەکەینەوە کە لە (سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان) خولەکەیان خوێندووە بە هەردوو شێوازی (ئۆنلاین و ناوپۆل) خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١١/١٢) ئاستی (Advanced).
ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١١/١٤،١٣) ئاستی (Intermediate).
ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١١/١٧٫١٦) ئاستی (Elementary).
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١١/١٨) ئاستی (Beginner).
تاقیکردنەوەکە لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
تێبینی: لە نزیکترین کاتتدا لیستی ناوەکان و هۆڵی تاقیکردنەوەکان و کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکە بڵاودەکەینەوە.