هەلی پێشکەش کردن بۆ خوولی سێهەم و چوارەمی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) دا
ئەگەر خوێندکار یان دەرچووی زانکۆیان پەیمانگەیت و دەتەوێت فێربیت کە چۆن خۆت بپارێزیت یان بەرگری بکەیت لەوهێرشە ئەلیکترۆنیانەی کە دەکرێتە سەرئەکاونتە تایبەتەکانت لە سۆشیال میدیا و ئیمەیڵ و ئامێرە تایبەتەکانت لەڕێگای کۆمپیوتەر و مۆبایلەوە لە شوێنی کارەکەت ئەوا ئەم خولە بۆتۆیە.
ئەکادیمیای (Cisco)- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەمپی چوارچرا بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەگەڵ نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵدەسێت بە پێشکەشکردنی خوولی سێهەم و چوارەمی ڕاهێنان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری شاری سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی (IVLP Impact Awards) بە ناونیشانی (Empower Women in ICT and Cybersecurity) بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەو فێرکردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە چۆنێتی خۆپارێزی لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئەکاونتە تایبەتەکانیان
( ئەگەر خوێندکار یان دەرچووی هەرزانکۆ یان پەیمانگەیەکیت دەتوانیت بەشداری بکەیت)
بۆ بەشداریکردن کرتە لەم هەلی پێشکەش کردن بۆ خوولی سێهەم و چوارەمی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) دا کرتە لەم لینکە یان سکانی QR بکە.
تێبینی: لینکی بەشداریکردن تا بەرواری ١٢-١١-٢٠٢٤ کارادەبێت