بەڕێوەچوونى زنجیرە سیمینارێک بۆ خوێندکاران
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زنجیرەیەک سمیناری دەربارەی ئاشناکردنی خوێندکاران بە کار و پرۆژەکانی سەنتەر پێشکەش دەکات.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سەنتەری (CDC) سیمینارى ناساندنی کار و چالاکییەکانی سەنتەر بۆ هەریەک لە بەشەکانی خوێندکارانی کۆلێجى ئەندازیارى بەشى گەیاندن و پاوەرو کۆنتڕۆڵ بە چەند گروپێکى جیاواز لەهۆڵى سەنتەر بەڕێوەچوو.
سیمینارەکان لەلایەن بەڕێوەبەرى سەنتەرى CDC بەڕێز مامۆستا ئەیوب کەریم ئامادە و پێشکەشکرا، کە تییدا خوێندکاران بە کارو چالاکییەکانى سەنتەرى CDC ئاشناکران و چۆنیەتى خۆئامادەکردنى خوێندکاران بۆ بازاڕی کارو پڕۆگرامى ڕاهێنانى تواناکان Internshipخرایەڕوو.
لەمیانەى وتەکانیدا بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) ئاماژەى بەوەدا کە چۆن خوێندکاران سوود لەو دەرفەت و خول و چالاکییانە وەربگرن کە سەنتەرى پەرەپێدانى کار دەیڕەخسێنێت بۆ خوێندکارانی زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى.
#SPU #CDC