سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای هامسا ڕاهێنانی باشترین جێبەجێکردنەکان بۆ کوالیتی کۆنترۆڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ئەنجامدەدات.
بەمەبەستی ئاشنا کردنی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە ئامێر و پێشکەوتنە نوێیەکانی بواری کوالیتی کۆنترۆڵ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بۆ زانستە کشتوکاڵییەکان و کۆمپانیای هامسا ڕاهێنانێکی ٤ڕۆژی بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگاکە ئەنجام دەدات.
ڕاهێنانەکە لە ڕۆژی ٣/١١ دەستی پێکردووە لە ڕۆژی ١١/١١/٢٠٢٤ کۆتایی دێت.
مامۆستا ئەڤین عەلادین مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و نوێنەری سەنتەری (CDC) لە ڕاهێنانەکە ڕایگەیاند”ئەم ڕاهێنانە زۆر گرنگە بۆ ئاشناکردنی مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگاکەمان بە ئامێرە تەکنەلۆژییە نوێیەکانی بواری کولیتی کۆنترۆڵ و بەستنەوەی پەیمانگا بە بازاڕی کارەوە”.



