Back

گۆڤاری ئەکادیمی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (KJAR)  بە فەرمی دەبێتە ئەندامی( CLOCKSS) و کرۆسمارک (CrossMark)لەسەر توێژینەوەکان جێبەجێدەکات

لە هەنگاوێکی نویدا؛ گۆڤاری کوردستان بۆ توێژینەوەی کارپێکراو(KJAR) کە لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (SPU) بڵاو دەکرێتەوە، بە فەرمی  دەبیتە ئەندامی( CLOCKSS) Controlled  LOCKSS (Lot of Copies Keep Stuff Safe . بە بەشداری کردن لە ( CLOCKSS)، گۆڤاری(KJAR) گەرەنتی ئەوە دەدات کە توێژینەوە بڵاوکراوەکانی پارێزراو دەبێت لە هەر جۆرێک لە لەدەستدانی داتا، شکستی تەکنەلۆژیا، یان هەر حاڵەتێکی پێشبینی نەکراو. ئەم پابەندبوونە بە پاراستن دڵنیایی دەدات کە توێژینەوەی بەنرخ بۆ توێژەران و لە سەرانسەری جیهاندا بەردەست و ساغ دەمێننەوە . ئەم هەنگاوە گرنگەی ئەرشیفکردنی پارێزراو و پاراستنی درێژخایەنی هەموو بڵاوکراوەکان مسۆگەر دەکات. CLOCKSS دەستپێشخەرییەکی جیهانی زۆر گرنگە کە تەرخانکراوە بۆ پاراستنی ناوەڕۆکی زانستی بۆ نەوەکانی داهاتوو. جگە لە پەیوەندیکردن بە CLOCKSS، لۆگۆی کرۆسمارک (CrossMark) لەسەر سەرجەم توێژینەوەکان زیادکردکراوە. کرۆسمارک ئامرازێکی بنەڕەتییە کە ڕێگەیەکی ستاندارد بۆ خوێنەران دابین دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی  دۆخی ئێستای توێژینەوەکان یان هەر نوێکارییەک، ڕاستکردنەوەیەک، یان پاشەکشەکردنێک هەبوو بێ. ئەم شەفافیەتە بۆ ئەو توێژەرانە زۆر گرنگە کە بۆ کارەکانیان پشت بە داتای ڕاست و دروست بۆ توێژینەوەکانیان دەبەستن. هەروەها کرۆسمارک مێژوویەکی وردی گۆڕانکارییەکانی توێژینەوەکان دەخاتە ڕوو، کە شەفافیەتی تەواو لە پرۆسەی توێژینەوەکەدا مسۆگەر دەکات. لە ئێستادا (KJAR) ئەندامە لە  Crossref ، Crossmark، DOAJ ;EBSCOhost، worldcat ؛ research4life. clockss.reviewercred