Back

کونسوڵی گشتی بەریتانیا سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤  ئەندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بە یاوەری ڕەمک ڕەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵی کرد.

سەرەتا لە لایەن دکتۆر فرمان زاهر عبدالله ڕاگری پەیمانگە و ئەنجومەنی پەیمانگەوە پێشوازیان لێکرا.

پاشان بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و نوێنەری خوێندکارانی پەیمانگە کۆبونەوە ئەنجامدرا.

لە سەرەتادا دکتۆر فرمان ڕاگری پەیمانگە بە ناوی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران وە بەخێرهاتنی هەموانی کرد، دواتر گفتوگۆ دەستی پێکرد کەتێدا باس لە گرفت و کێشەکانی گەنجان و خوێندکاران کرا بە نمونە پەیمانگەی تەکنیکی چەمچەماڵ ، پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان و خزمەتکردنی گەنجان و خوێندکاران لە هەموو بوارکاندا بە تایبەت لە بواری زانست و ئەکادیمادا وە کار ئاسانی و دابینکردنی خزمەتگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کار و بۆ گەنجان و دەرچووانی پەیمانگە.

لە کۆتایدا بە چەند وێنەیەکی یادگاری کۆتای بە سەردانەکە هێنا.