Back

خولی دووەمی بەهێزکردنی تواناکان بۆ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بواریICT و ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) بەسەرکەوتویی کۆتای هات.

ئەکادیمیای (Cisco)- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کەمپی چوارچرا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە هاوکاری سەنتەری نێودەوڵەتی مێریدیان لەگەڵ نووسینگەی کاروباری پەروەردەیی و کولتووری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆجاری دووەم هەستا بە ڕاهێنانی ٣٠ خوێندکار و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سنوری شاری سلێمانی وەک زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی، زانکۆی کۆمار، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پەیمانگەی ناشناڵ.

شایەنی باسە خولەکە لە لایەن تیمێکی پسپۆر لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بەڕێوە چوو. کە هەریەک لە پ. د. لوی وێبینک لە زانکۆی (St. Mary University ) و د. انستاسیا ئەپیتک پسپۆری بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە یەکێتی ئەوروپا وە پ. ی. د. سەرکار حسن لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک وە پ.ی. ئاودێر محمد احمد لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری خولەکەیان بەڕێوەبرد.

دوای تەواو کردنی سەرجەم وانە تیۆری و پراکتیکیەکان بڕوانامەی خولەکە بەسەر ئەو بەشداربوانەدا دابەشکرا کەبەشداربوون لە سەرجەم وانەکاندا. شایەنی باسە کە خولی دووەمی پروگرامەکە لە بەرواری ١٣-١٦-١٠-٢٠٢٤ بەڕێەوەچوو.

تێبینی: ئەو پێشکەشکارە بەڕێزانەی کەتائێستا دەرفەتی بەشداریان نەبووە بەهۆی زۆری ژمارەی پێشکەشکاران، ئەوە لەسەرەتای مانگی ١١ لەڕێگای ئیمەیڵەوە ئاگاداردەکرێنەوە لە کاتی بەشداریکردنیان.