وۆرك شۆپێك دەربارەی وێب سایت و چۆنیەتی كاراكردنەوەی بەڕێوەچوو
لە درێژەی كاروچالاكییەكانی هۆبەی راگەیاندن و چالاكییەكانی پەیمانگای تەكنیكی دوكان، وۆرك شۆپێك بۆ م.هەرمن شێركۆ نەسرەدین لەژێر ناونیشانی (زانیاری سەبارەت بە وێب سایتی پەیمانگا و چۆنیەتی كاراكردنەوەی) سازكرا.
رۆژی سێشەممە ۲۰۱۷/٥/۲۳ بەئامادەبوونی د.كاوە ڕەزا راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان و یاریدەدەری راگر و سەرۆك بەش و لێپرسراوی هۆبە و یەكە كارگێڕییەكان و فەرمانبەرانی پەیمانگاكە، وۆرك شۆپێك بۆ م.هەرمن شێركۆ نەسرەدین لێپرسراوی هۆبەی راگەیاندن و چالاكییەكانی پەیمانگاكە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە راگەیاندن سازكرا، ئامانج لە وۆرك شۆپەكە كاراكردنەوەی وێب سایتی پەیمانگاكە بوو بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشە زانستی و هۆبە و یەكە كارگێڕییەكانی پەیمانگاكە، تا لە رێگەی ئاگاداربوون لە سەرجەم كاروچالاكییە جۆراوجۆرەكانی پەیمانگاكە زیاتر خزمەت بە خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێت.
لە كۆتایی وۆرك شۆپەكەدا د.كاوە ڕەزا راگری پەیمانگای تەكنیكی دوكان جەختیكردەوە لە گرنگی بابەتەكە لەسەر ئاستی زانكۆ، كە دەبێتە هاوكارێكی باش بۆ بەرزكردنەوەی ڕانكی زانكۆ.