Back

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیاریكرا

بە بڕیاری ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێکەوتی (٢٢/١٠/٢٠٢٤) وەک یەکەم ڕۆژی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) دیاریکرا.

 لە چوارچێوەی گەشەپێدانی پۆرتاڵی خوێندکاران و پاش دروستکردنی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ کاروباری خوێندکاران کە لە لایەن تیمی تەکنەلۆجیای زانیاری لە نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی (2023 – 2024) جێبەجێکراوە و بۆ دووەمین ساڵ، خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆمان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆیان لە بەشەناوخۆییەکان و ئەو نهۆم و ژوورەی تێیدا نیشتەجێ کرابون بدۆزنەوە ، گەڕان لە سیستەمەکە بەپێی ژمارەی مۆبایلی خوێندکار یاخود ژمارەی مۆبایلی کەسی نزیک کە لە سیستەمەکە تۆماری کردووە یا ژمارەی بەکارهێنەر یان ناوی بەشەناخۆیی و ژمارە ژووی بەشەناوخۆییەکەی دەبێت، وە لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک خوێندکاران دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانەوە بکەن لەو چاتەی لە سەر سیستەمەکە بەردەست کراوە بۆیان.

بۆ بینینی ژووەی نیشتەجێکردنەکەت کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە

https://spu-studentportal.com/dormitory

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی