لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پرۆژەی (English Lab) لەناو ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) دەکرێتەوە
له هه‌نگاوێكی زانستییانه‌ی نوێ‌دا و به سه‌رپه‌رشتی پ. دكتۆر هوشیار عبدالله عزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلیمانی، به هاوكاری ڕێكخراوی (N2N) پرۆژەی (English Lab) لەناو ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) کرایەوە.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می2024 له سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی كار (CDC) ؛ به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی‌و خوێندنی باڵا و (Julius Kogge Metuge) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ( Neighbors To Nations N2N Unlimited Organization)ی ئەمریکی ، پ. ی. د. یونس صابر عبدالله راگڕی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) ؛ د. هۆگر تۆفیق به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و ژمارەیەک سەرۆک بەش ؛ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ ئه‌نجامدرا به ناوی(English lab) .
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا مامۆستا ئەیوب کەریم سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی له كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ له سه‌نته‌ره‌كه‌یان پاشان ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی ئەم پرۆژەیە کرد لە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار و گەشەدان بە توانای زمانی ئینگلیزی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆمان.
لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حەمە باسی هەماهەنگی زنکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد لەگەڵ ڕێخراوی (N2N) دا، بەتایبەت دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا، هەروەها بەرنامەدانان بۆ کاری پێکەوەیی زیاتر لە داهاتوودا؛ هیوای خواست له‌م جۆره پێشكه‌وتنانه زیاتر په‌ره‌یانپێبدرێت.
دواتر (Julius Kogge Metuge) سوپاس و دڵخۆشی خۆی بۆ کردنەوەی (English Lab) لەناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەربڕی و باسی لە پلانی داهاتووی کردنەوەی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی کرد لەناو (English Lab)دا.
چالاکییەکانی (English Lab) لە کردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی ڕووبەڕوو، ئۆنلاین، (Self-Study) لەخۆدەگرێت کەتیایدا خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیک دەتوانن سوومەندبن لە چالاکییەکان بۆ گەشەپێدانی توانای زمانی ئینگلیزییان.