Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هیندستان  بەشداری خولی ڕاهێنانی ( ITEC)ی دەکات

لە چوارچێوەی خولی پەرەپێدانی هاوکاری تەکنۆلۆجی و ئابووری وڵاتی هندستا (ITEC)، بەرواری 1/10 تا 14/10  د.جمال کریم شکور سەرۆکی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەشداری خولی (سیاسەتی تەندروستی و بەرێوەبردن) کرد کە لەلایەن پەیمانگەی خوێندنی باڵای پرۆگرامی پزیشکی و توێژینەوە – PGIMER) لە شاری چاندیگارە رێکخرابووە. هەر لە خولەکەدا تیشک خرایە سەرئەوەی کە چۆن کێشەکانی تەندروستی لە دەستپێکەوە لە کاتی توێژینەوە؛ تا چارەسەری لە ئەجێندای حکومەت کاری لە سەر دەکرێت.

(خولی سیاسەتی تەندروستی و بەرێوەبردن) بۆ ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە و د. جمال کریم شکور بەشداربووی حەوتەمە لە سەر ئاستی عێراق؛ کە زیاتر لە (٤٠) بەشداربوو لە ٢٩ وڵاتی جیهانەوە سەبارەت بە کێشەکانی تەندروستی گشتی و تەندروستی جیهانی و چۆنێتی ئەجێندای وڵاتان و تەندروستی جیهانی بۆ چارەسەرکردنیان بەشداریانتێداکردبوو.